٦ شوبات ٢٠١٦ - ٢٠:٤٢
سێ کۆنگرێسمانی ئەمەریکا دەیانەوێت، بچنە ئێران

سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە لە پارتی کۆمارین داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە ڤیزایان بدەنێ تاوەکو سەردانی ئێران بکەن بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی 26 ی مانگی دوو و کۆمەڵێـک ئامانجی دیکە.

هەر یەک لە مایک پـۆمپـێۆ نوێنەری ویلایەتی کەنساس و لی زێلدین نوێنەری ویلایەتی نیویۆرک و فرانک لۆبیۆندۆ نوێنەری ویلایەتی نیوجێرزی ڕۆژی پـێنجشەممە سەردانی ئۆفیسی کاروباری ئێرانیان لە واشنتنی پایتەخت کرد و لەوێ فۆرمی داوای ڤیزایان پـێشکەشکرد.

لە هەمان كاتدا نامەیەکی کراوەیان ئاڕاستەی آیت الله عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێران و جەنەڕاڵ محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران کرد تاوەکو ئاسانکاریـیان لە پـێدانی ڤیزا بۆ بکەن.

 

لە نامەکەدا نووسیویانە ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیان چاودێریکردنی ئەو هەڵبژاردنانەیە کە بڕیارە لە 26 ی مانگی دوو سـازبکرێن بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی زانایان (خبرگان)